KMMK:
رۆژی شەممە 4ی رێبەندانی 2720ی کوردی، بەندکراوێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ناوی« ئەکبەر رەشیدی» لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ ئەشکەنجە دەدرێت و سوکایەتی پێدەکرێت.
شایانی باسە ئەم بەندکراوە پێشتر بە هۆی پێڕانەگەیشتن و کەم تەرخەمی لە داواکاریەکانی توشی کێشە بووە و بەڵام وڵامی نەدراوەتەوە و تەنانەت لەلایەن بەرپرسانی ئەم بەندیخانەوە ئازار دەدرێت.
ئەم بەندکراوە پاشان بە قەرەوێڵەی بەشی پزیشکی ئەو بەندیخانەوە دەبەسرێتەوە و ئەشکەنجە دەدرێت.
شایەنی باسە: ئەم بەندکراوە پێشتر لەلایەن پزیشکەوە مۆڵەتی خۆش بون لە بەسەر کردنی سزای دراوەتێ بەڵام ئەم مۆڵەتە لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانە و دادوەری پشت گوێ خراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان