مەریوان؛ شارۆمەندێک بە سێ ساڵ زیندان سزا درا

KMMK:

هەینی 3 ڕێبەندانی 2720ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناونیشانی زانا کەسرایی 28 ساڵ کوڕی هیوا و خەڵکی گوندی نێی سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی لە سنە بە سێ ساڵ زیندان سزا درا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 29 پووشپەڕی ئەمساڵ دەسبەسەر و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئەمنیەتی ئێران لە سنە و دواجار لە ڕێکەوتی 20 گەلاوێژی ئەمسال، پاش تەواوبوونی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.

بە پێی راپۆرتەکە، بەڕێز کەسرایی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حزبەکانی کوردستانی ئۆپۆزیسیونی ئێران بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا و لە مژاری بانگەشە لە دژی سیستم بێتاوان دەرچووە.

ئەو هاووڵاتییە، بە حوکمی دادگای سەرەتایی ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و دۆسیەکەی بۆ پێداچوونەوە، ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی ئێڕان لە سنە کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان