ســنە؛ دەستبەسەری سێ کەسی دیکە لە لایەن هێزه ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

KMMK:

سێشەممە 30ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی ئێران سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی “ئاسۆ محەممەدی، ئومێد و ڕەحیم سەلیمی” ـیان دەستبەسەر کردووە.

هێزە ئەمنییەکان هەڵیان کوتایە ماڵی ئەم سێ هاوڵاتییە لە گوندی “دانکیش” سەر بە ناوچەی “کەلاتڕەزان”ی شاری ســنە، دەستبەسەریان کردن و بۆ ناوەندی ئەمنییەتی خۆیان ڕایان گواستن.

شیاوی باسه کە دەستبەسەری ئەم سێ هاوڵاتیێە بە لێدان و کوتەک لە لایەن ئەو هێزانەوە بووە و هیچ بەڵگەیەکی قەزاییان نەنواندووە.
ئیتلاعاتی سپا لە ماوەی نێزیک بەحەوتوویەک 37 کەسیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان، کە بریتین لەچالاکانی مەدەنی وخوێندکاری، دەستبەسەر کردووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان