KMMK:
دووشەممە 29ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “مەلا جەمشید حەمیدی” کوڕ مەحموود، خەڵکی گوندی ” شاهوانە” ی سەر بە شـــنۆ لە ڕۆژانی ڕابردوو لە زیندانی حکوومی ل ورمێ بۆ زیندان ئێران لە شــنۆ ڕاگوازرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی 24ی ڕەزبەری ئەمساڵ دەستبەسەر و سەرماەز، پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ل ورمێ بۆ زیندانی حکوومەت لەو شارە ڕاگوازرابوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کـراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان


