سەقز; راوەستانی دڵی کۆڵبەرێک بەهۆی راوەدوونانی لەلایەن هێزە سنووریەکانەوە

KMMK:

شەممە 27ی بەفرانباری 2720ی کوردی، لەکاتی هەڕاکردنی کۆڵبەرێک لەلایەن هێزە سنوریەکانی ئێرانەوە بە ناوی« موحەمەد ئەحمەدی» 50 ساڵ، خاوەنی 3 منداڵ و خەڵکی گوندی « ئیچی» سەر بەشاری سەقز دڵی دەوەستێت و گیانی لەدەست دەدات.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری بڕوێشکانی« بانە» گروپێک لە کۆڵبەران و کاسبکاران دەدەنە بەر گولە و لەکاتی هەڕاکردنی کۆڵبەرەکان، کۆڵبەرێک تووشی راوەستانی دڵ دەبێت و گیانی لەدەست دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان