سنه؛ گواستنەوەی هاوڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان

KMMK:

شەممە 27 بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی فاتێح قادری نیا، 46 ساڵ، کوڕی جەعفەر خەڵکی گوندی دەڵ-ی سەربە سەولاوا، ڕۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بۆ سزای سێدارە گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی حکوومەت لە شاری سنە.

پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر، ناوبراو بە تاوانی ” کوشتنی” هاووڵاتییەک بە ناوی ناسێح دەسبەسەر کراوە و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتن، سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بنەماڵەی ئەو زیندانییە تا ئێستا نەیانتوانیوە ڕەزامەندیی ماڵباتی قوربانییەکە بەدەست بهێنن و ڕەنگە ڕۆژی یەکشەممە یان دووشەممەی داهاتوو لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە سزای سێدارەکە جێبەجێ بکرێت.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان