ســـنە؛ بانگهێشتی دوو هاوڵاتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و دەستبەسەری هاوڵاتییەکی دیکە

KMMK:

چوارشەممە 24ی بەفرانباری 2720ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی” ئارام مورادیان و کامیل نووری” خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری ســنه بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە بانگهێشت کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە، بانگهێشتی ناوبراوان لە ڕێی پێوەندی تلەفوونییەوە بووە و هەر کامیان بە شێوازی جیاواز لێپرسینەوەیان لە سەر جێبەجێ کراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری دوو هاوڵاتییە ئاشکرا نەکراوە بەڵام دەگوترێ کە لێپرسینەوەی ئەم دوو هاوڵاتییە لە ژێر گوشار و بە مەبەستی هاریکاری کردنیان بووە.

لە هەواڵێکی دیکەدا، هاوڵاتییەکی دیکە لە گوندی ” نێ” سەر بە مەریوان بە ناونیشانی” عەلی پەروازە” لە هەمان ڕێکەوت لە لایەن هێزە ئیتلاهاتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو تا ئێستە ئاشکرا نەکراوە.

شیاوی باسه کە دەستبەسەری ئەم سێ هاوڵاتییە، ڕێژەی دەستبەسەر کراوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم ماوەیە بە 32 کەس گەیشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان