مهاباد؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک

KMMK:

دووشەممە 22ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی ئیمان عەبدی 21 ساڵە و خەڵکی شاری مهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوزڕا.

بە گوێرەی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوە سەر دوکانی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی بەڕێز عەبدی ئاشکرا نەکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان