ورمێ؛ گواســتنەوەی زیندانییەک بۆ زیندان

KMMK:

یەکشەممە 21ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “محەممەد سەمیع خادە” 26 ساڵ تەمەن، خێزاندار و خەڵکی شاری شــنۆ لە دوایی کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان لە ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بۆ زیندان ڕاگوازرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ساڵی 2719 ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش نێزیک مانگێک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

شیاوی باسە، بەڕێز خادە پێشووتر لە لایەن لقی 2ی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و چالاکی لە بەرژەوەندی گرووپە سەلەفییەکان» بە 6 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە کە گواستنەوەی ئەم هاوڵاتییە پاش 5 ڕۆژ بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی لە کاتێکدایە کە زیندانییەکان لە زەمەنی تەشەنەی ڤایرۆسی کرۆنا پێویستە لانیکەم 14 ڕۆژ لە کەرەنتینە بمێنێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان