نەغەدە؛ بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و هەڵپەسێردراوی رەوشی هاوڵاتییەک

KMMK:
شەممە 20 بەفرانباری 2720 کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی ئەحمەد سەبری، خەڵکی گوندی پسۆێی پیرانشار، دوای 7 مانگ دەستبەسەرکردن، لە زیندانی حکومەتی ئێران لە نەغەدە لە رەوشێکی هەڵپەسێردراو و ناڕووندا ماوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، بەشێک لە دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە لە مهاباد لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیش ڕەتی دەکاتەوە کە بارمتە بۆ ئازادکردنی کاتیی ناوبراو دیاری بکات.

جێی باسه له ڕێکەوتی11 ڕەشەممەی 2719 دا هێزەکانی ئەمنیەتی، سەید ئەحمەد سەبری و باوکی سەید مستەفا سەبرییان دەستبەسەر کرد و دوای چەند کاتژمێر له لێپرسینەوە سەید مستەفا سەبری ئازاد کرا.

سەید ئەحمەد سەبری بۆ لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ ناوەندی دەستبەسەرکردنی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ.

پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە ئەو هاوڵاتییە لە سەرەتای مانگی خاکەلێوە بە بارمتەی 250 ملیۆن تمەن بە شێوەیەک کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، تۆمەتبار کراوە بە “هاوکاری کردن لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزیسیونی حکومەتی ئێران”.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان