ســنە؛ ئازادی کاتی هاوڵاتییەک

KMMK:

پێنجشەممە 18ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی” خەبات مەفاخری” خەڵکی ســنە بە دانانی بارمتە بە شــێوەی کاتی لە زیندانی ئێران له شاری ســنە ئازادکرا.

ناوبراو ڕێکەوتی 6ی خەرمانانی ئەمساڵ بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی و بە لێدان و کوتەک و پشکنینی ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ــەوە دەستبەسەر کــرابوو.
ئەو هێزانە دەستیان دابۆیە پشکنینی ماڵەکەی و هەندێ کەل و پەلی تایبەتی ناوبراویان دەست بەسەردا گرت و لە گەڵ خۆیان بردووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ئەندامانی کۆمەڵەی کوردســتانی سەوزە کە لە بواری ژیــنگەپاڕێزی چالاکی دەکات.

بە پێی هەواڵەکان، بڕیاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بۆ جاری پێنجەم نوێ کرایەوە و لەو ماوەیە لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و هەبوونی پارێزەری بەرگریکار بێبەری بووە و هەروەها لەو تۆمەتانەی پێیەوەی لکێنراون زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان