ورمێ: بەردەومی دەستبەسەری دوو هاوڵاتی

KMMK:

دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی کەماڵ قۆیتاسی خەڵکی گوندی “کانی گڵ” و ڕەحمان یووسفی خەڵکی گوندی “سووجە” سەر بە شاری شــنۆ لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ورمێ هێشتا بە دەستبەسەرکراوی ماونەتەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

شیاوی باسە کە، ئەم دوو هاوڵاتییە ڕۆژی دووشەممە 24ی سەرماوەزی ئەمساڵ بە بێ نواندنی بەڵگەی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
ناوبراوان لەم ماوەی دەستبەسەر کراویەدا، تەنیا جارێک توانیویانە پێوەندی تلەفوونیان لە گەڵ بنەماڵەکەیان هەبێ و لە مافی هەبوونی پارێزەریش بێبەری کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان