دیواندەرە؛ خۆکوژی کچێکی مێرمنداڵی 14ساڵ تەمەن

KMMK:

هەینی 11ی بەفرانباری 2720ی کوردی، کچێکی مێرمنداڵ بە ناونیشانی” هاوژین” تەمەن 14ساڵ خەڵکی گوندی” ئاوباریک” سەر بە شاری دیواندەرە لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە گوێرەی هەواڵەکان، ناوبراو بە هۆکاری کێشە و گرفتس بنەماڵ له ڕێی خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.

شیاوی باسە، بە هۆی هەژاری و دەستنەڕۆیی و هەلی کار، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان بە تایبەتی گەنجان کەوتوونەتە ژێر گوشاری ئابووری و بەم هۆیە ڕێژەی خۆکوژییەکانی هەڵکشاندووه.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی زاینییەەوە ئەم حاڵەتەوە وەکوو یەکەم خۆکوژی ڕاگەیەندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان