ورمێ: ئازادکردنی هاوڵاتییەک بە شێوەی کاتی

KMMK:

پێنجشەمە 11ی بەفرانباری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “عەزیز نەسیری” خەڵکی شاری ورمێ، خێزاندار و باوکی چوار منداڵ، بە دانانی بارمتەی 500 ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ ئازادکرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عەزیز نەسیری لە ڕێکەوتی 13 خەرمانانی ئەمساڵدا بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حزبەکانی کوردستانی ئۆپۆزیسیونی حکومەت” لە شاری ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەرکرا.

ناوبراو کە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە بنکەی دەستبەسەرکردنی هێزەکانی ئاسایشی حکومەت لە ورمێ ڕاگیڕابوو، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازادکرا.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان