ئازادی دوو شارۆمەند لە رۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:

یەک شەممە 7ی بەفرانباری 2720ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی « دابیر ساڵەحی» خەڵکی گوندی« حەسەن ئاوا»ی سەر بە گەورە دێی ئاویەر لە شاری سنە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

پێویست بە وتنەکە, زیندانی ناوبراو گەلاوێژی ئەمساڵ بە تۆمەتی« هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران» لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، بەڕێز ساڵەحی لە مەودای دەستبەسەر لە بوونی پارێزەر بێبەش کرابوو.

هەروەها لە رۆژی چوار شەممە 19ی سەرماوەزی ئەمساڵ شارۆمەندێکی تر بەناوی« هادی موحەمەد زادە» خەڵکی سەقز بە تێپەڕاندنی کاتی سزای بەندکردنی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی لەم شارە ئازاد کرا.

ناوبراو لە مانگی پووشپەڕی 2719 هاوکات لەگەڵ شارۆمەندێکی تر بە ناوی« فایەق یۆسفی» لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سەقز بە تۆمەتی« ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کودستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی» دەستبەسەر کرابوو.

بەڕێز موحەمەد زادە رۆژی دوو شەممە 6ی خەرمانانی 2719، بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای 6 مانگ بەندکردن دەستبەسەر دەکرێت و رادەستی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان