تاران؛ دانیشتنی دادگەی شارۆمەندێکی کورد بەڕێوە چوو

KMMK:

رۆژی یەک شەممە 23ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، دۆسیەی شارۆمەندێک بەناوی« حەسیم میرزایی» خەڵکی شاری « جوانڕۆ» لە دادگەی ئیقیلابی تاران بەڕێوە چوو.

ناوبراو لە رێکەوتی 2ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری جوانڕۆ دەستبەسەر دەکرێت و بە مەبەستی خستنە ژێر لێکۆڵینەوە رادەستی گرتووخانە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان دەکرێت و پاش چەند رۆژ بەدانانی بارمتەی 700 ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد دەکرێت.

تۆمەتگەلی پاڵنراو بە بەڕیز میرزایی بریتین لە « هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان» و« هەوڵ دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی» راگەیەندراوە.

پێویست بە بیر هێنانەوەیە کە، ئەم شارۆمەندە ساڵی رابردوو جارێکیتر بە هۆی تۆمەتگەلی هاوشێوە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت و لێپرسینەوەی لێدەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان