شــنۆ; بریــنداربوونی هاوڵاتییەک بە هۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەکان

KMMK:

یەکشەممە30ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی عەلی عارفی تەمەن25 ساڵ خەڵکی شاری شــنۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی بە گرانی بریــنداربوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم ڕووداوە لە شوێنگەی چوونەناوەوەی شاری شــنۆ هاتۆتە ئاراوە و هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەت، بە بێ هیچ هۆکارێکی بەڵگەمەند تەقەیان لە ماشێنی عەلی عارفی کردووە و فیشەک بەر لاقی کەوتوو و بە گرانی بریــندار بووە.

ناوبراو بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ ڕاگوازراوە. تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەمەڕ دۆخی سڵامەتی ناوبراو بە دەستەوە نییە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 173 هاوڵاتی لە لایە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان برینداربووا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان