شــنۆ؛ ئازادی حەوت هاوڵاتی بە شێوەی کاتی

KMMK:

پێنجشەممە 27ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، حەوت هاوڵاتی بە ناوەکانی” محەممەد ئەمین قازی کوڕی کەریم، یووسف ئەحمەدی کوڕی عەزیز، کورش عەزیزی کوڕی محەممەد ئەمین، کامیل ئەحمەدی خانلەر کوڕی محەممەد، ئەبووبەکر مینا پاک کوڕی کەریم ، تەیب بامروەت کوڕی محەممە، موغەدید محەممەد زادە کوڕی ڕەحیم” بە شێوەی مەجدار لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شنۆ ئازاد کران.

شیاوی باسه کە ئەم هاوڵاتیانە سەرەتای بەفرانباری ئەمساڵ دەستبەسەر و بۆ زیندانی حکوومەت لە شاری شــنۆ بە مەستی تێپەڕاندنی زیندانییەکەیان ڕاگوازرابوون.

بە پێی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتیانە لەو ماوەیەی کە لە زیندانی حکوومەت لە شنۆ بوون دوو جار بە پێوەنی ئەلکتەریکی ئازاد و سەر لە نوێ بۆ زیندان گەڕێندرابوونەوە.

ئەو تۆمەتانەی لکابوون بەم هاوڵاتیانەوە، ئەندامەتی لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی کە لە دادگای ئێران لە شــنۆ بۆ هەر کامیان 4 ساڵ زیندان لە بەرچاو گیرابوو.

لە کۆتاییەکانی ساڵی 2719ی کورد، دادگای پێداچوونەوەی حکوومەت لە ورمێ حوکمی هەر کامیان لە 4 ساڵەوە بۆ 3 ساڵ داشــکا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان