KMMK:
ڕۆژی دووشەمە 24ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، ژنێکی 21 ساڵ تەمەن بە ناوی “ئازادە مروەتی” خەڵکی گوندی “تیلەکۆ”ی سەر بە شاری دێولان لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئازادە مروەتی لە کاتێــکدا چەندد مانگێک بەسەر پێکهێنانی پرۆسەی هاوسەرگیری ـیاندا تێپەڕیووە بە زەبری چەقۆی هاوژینەکەی کوژرا.
شیاوی باسە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە هۆکاری ئەم کارەساتە دژە مرۆیە ئاشکرا نەکراوە نەکراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە43 ژن و 32 پیاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە یان کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان