چوار هاوڵاتی دەستبەسەرکراو بە شێوەیەکی کاتی لە میاندواو ئازاد کران

KMMK:
دووشەممە 24ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، چوار هاوڵاتی- ی دەستبەسەرکراوی دانیشتووی میاندواوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەناوەکانی عەبدوڵکەریم تاران ( پێشنوێژی هەینی گوندی ئیبراهیم ئاوا)، خالید بەرجەستە و کامران تەوان و سولەیمان زەند کە لە ئەندامی شورای ئەم گوندن، پاش تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە بە شێوەیەکی کاتی بە بارمتە ئازادکران.
ئەو چوار هاوڵاتییە لە 1ی خەرمانانی ئەمساڵ پاش بانگکردنیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێران لە میاندواو دەستبەسەر کرابوون.
لە هەندێک ڕاپۆرتی بڵاوکراوە دا باس لەوە دەکەن کە ڕێگە بە هاوڵاتیان و پێشنوێژخوانی هەینی گوندەکە نەدراوە بچنە ناو مزگەوتەکە و پێیان ڕاگەیاندون کە تا زانیاری تەواویان لەسەر ئەندامانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان پێنەدەن ڕێگە بە هاوڵاتیان نادرەن بچنە ناو مزگەوتەکە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان