برینداربوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین

KMMK:

شەممە15ی سەرماوەزی2720ی کوردی، کاسبکارێک بە ناونیشانی” عەباس ئیبراهیمی” 28 ساڵ تەمەن،خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بە هۆی تەقینەوەی مین لە سەر سنووری هەورامان لاقی بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە, ناوبراو باوکی دوو منداڵی تەمەن خوار بە ناوەکانی ماهان 6 ساڵە و ڕۆهان2 مانگەیە.

ناوبراو بە هۆی نەبوونی کار ماوەی 15 ساڵە، بۆ دابین کردنی بژیوی بنەماڵەکەی ئەم کارە پڕ مەترسییەی هەڵبژاردووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 12 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار و 8 هاوڵاتی دیکە گیانی خۆیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان