ورمێ: هاوڵاتییەک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد بوو

KMMK:

چوارشەممە 19ی سەرماوەزی2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” زاهیر پەس و پیش” (جۆڵا) کوڕی موراد خەڵکی گوندی چیانە سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی 200 ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا دەمی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو ڕێکەوتی 27ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە پیرانشار دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازرابوویەو بۆ گرتوخانەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ.

تا کاتی داڕشتی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پێیەوە لکێنراون زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان