سـنووری نەوسوود: کۆڵبەرێک بریــندار بوو

KMMK:

سێشەممە18ی سەرماوەزی2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی” ئەمیر ئیلاهی” خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سـنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی ســنووری نەوسوود بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ لە کاتێــکدا کۆمەڵێک کۆڵبەر لە ڕۆیشتندا بوون دەکەونە بۆسەی هێزە ســنوورییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە و لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە ئەم کۆڵبەرە بریندار دەبێ.

شیاوی باسە کە ئەم کۆڵبەرە پێی فیشەکی بەرکەوتووە و بۆ چارەسەر بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی ئەو شارە ڕاگوازراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان 169 کۆڵبەر و کاسبکار لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیاوە بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان