لەتیف عەبدی بۆ ناڕەزایی دەربڕین لە دەستبەسەرکردنەکەی مانگرتن لەخواردنی دەستپێکرد

KMMK:
دووشەممە 17 سەرماوەزی 2720ی کوردی، لەتیف عەبدی، چالاکوانی سیاسی زیندانی لە زیندانی حکومەتی ئێران لە پاوە، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
ئەو زیندانییە سیاسییە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ جێبەجێکردنی سزای دوو ساڵ زیندانی کردنی، دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە و ڕایگەیاندووە؛ تا ئازادکردنی بەردەوام دەبێت لە مانگرتنەکەی.
جێی ئاماژەیە کە لە داواکارییەک کە لە لایەن نەوید سەحرایی، داواکاری گشتی و سەرۆکی لقی جێبەجێکردنی سزای دادسەرا گشتی و ئینقلابی ئێران لە پاوە دەرچووە، لەتیف عەبدی بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندان بۆ لقی یەکی ئەم ناوەندە حکومییە بانگهێشت کرابوو.
لەتیف عەبدی لە دایکبووی ساڵی 2681ی کوردی، کوڕی نەزیف و دانیشتووی شاری پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
ئەو چالاکوانە سیاسییە لە بەشی 3ی زیندانی دیزڵئابادی حکومەتی ئێران لە شاری کرماشان بۆ ماوەی چوار مانگ دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراو بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حیزبێێ کوردستانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەتی ئێران سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر داسەپا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان