KMMK:
ڕۆژی یەکشەممە 9ی سەرماوەزی 2720 کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی وەڵی قەڵوەزی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەو شارە.
شایانی باسە، ئەندامانی بنەماڵە هەموویان لە تاڕاوگە دەژین، بەڵام بەڕێز قەڵوەزی بە تەنیا لە شاری سنە دەژی.
زاگرۆس قەڵوەزی کوڕی ناوبراو لە لاپەڕەی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند: “ڕۆژی یەکشەممە 9 سەرماوەز، باوکی من بە ناوی وەڵی قەڵوەزی، کاتێک چووە ئەو شەقامەی کە لە شاری سنە ی لێ دەژیا، ڕووبەڕووی کۆمەڵێک پاسەوانی ئاسایش بوویەوە کە دەرگای پێشەوەی ماڵەکەیان دەشکاندن و هێزە ئەمنییەکان باوکمیان بە بێ نواندنی حوکمی دادوەری دەسبەسەرکردووە و گواستویانەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە دا.
ناوبراو بەدەست نەخۆشی تەنگی هەناسەدانەوە دەناڵێ و بەپێی زانیارییەکان لە ماوەی دەسبەسەری دا لە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەل مالباتەکەیدا بێبەری بووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنەکەی و ئەو تۆمەتانەی کە لەسەری گیرابوو هیچ زانیارییەک بەردەستدا نین.
بەپێی ئاماری ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا و بە هەژمارکردنی ئەم حالەتەوە241 هاوڵاتی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان