مەریوان؛ هاوڵاتییەک بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم درا

KMMK:

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوڵاتییەک بە ناوی (ئامانج نیک پەی) کوڕی خالید خەڵکی گوندی نێی سەربە مەریوان و ئەندامی (انجمن سبز چیا) لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە 25ی بەفرانباری 2719کوردی لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر و لە کۆتاییدا بە بارمتەی 400 ملیۆن تمەن لە 19ی ڕەشەممەی هەمان ساڵدا بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

ئامانج نیک پەی بە هاریکاری حیزبێکی کوردستانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان