KMMK:
شەممە 8 ی سەرماوەزی 2720ی، هاووڵاتییەک بە ناوی فەرزاد حوسێنی تەمەن 31 ساڵ خەڵکی گوندی دێوەزناوی سەر بە سەوڵاوا و دانیشتووی کامێران لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە پێنج ساڵ حوکمی تەعلیقی و پێنج مانگ زیندانی تەعزیری حوکم درا.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو لە 28 ڕێبەندانی 2718ی کوردی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە کامێران دەستبەسەرکرا و پاش سێ مانگ و 15 ڕۆژ لێپێچینەوە بە کەفالەتی قورسی یەک ملیار تمەنی ئازادکرا.
جێی ئاماژەیە کە بەڕێز حوسێنی ڕۆژی دووشەممە 13ی خەرمانانی ئەمساڵ دوای بانگکردنی بۆ دادگای شۆڕشی حکومەتی ئێران لە شاری سنە بە فەرمانی دادوەر سەیدی دەستگیرکرا و 50 ڕۆژی لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی کامێران و سنە لە گرتوخانە دا بوو.
ناوبراو بە هاوکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) تۆمەتبار کراوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان