بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنوری نەوسوود

KMMK:
سێ شەممە 4ی سەرماوەزی 2720ی کوردی، هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی داریووش خەڵکی ئاوایی «نوریاو» سەر بە شاری پاوە خەستی بریندار بوە.
ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە.
جێی ئاماژەیە کە ئەو کۆڵبەرانە بەبێ هۆ و بەشێوەی راستەوخۆ کراونەتە ئامانجی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لە ئاکامدا ئەو کۆڵبەرە بریندار کراوە.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تا ئێستا و بە هەژمار کردنی ئەو کۆڵبەرە 162 کۆڵبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان