ورمێ؛ هاوڵاتییەکی دەستبەسەر کراو بۆ زیندان گوازرایەوە

KMMK:

پێنجشەممه 29ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بە ناونیشانی “ئارمانج کاروانچی” 28 ساڵ تەمەن، کوڕی ڕەسووڵ بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلام ئێران له ورمێ گوازرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو پاش 24 ڕۆژ ڕاگیران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت و کۆتایی لێپرسینەوە بۆ زـیندان ڕاگوازراوه.

شیاوی باسە کە، بەڕێز کاروانچی بە تۆمەتی” ئەندامەتی له گرووپە ئاینزاکان دەستبەسەر کراون.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 235 کەس له ڕۆژهەڵاتی کوردســتان له لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــتان