کێشەی بێ ئاوی بەرۆکی زیارەتی تەمرخانی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی گرتووە

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان کێشەی کەم ئاوی گوندەکانی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی گرتووە.

هەنوکە لە زیارەتی تەمر خان سەر بە هەرێمەکانی باوەجانی دوخی ئەم گوندە نالەبارە و کێشەی کەم ئاوی گەیشتووە هێڵی سوور.

ئەمە لە حاڵێکدا روو ئەدات کە کۆماری ئیسڵامی لە هەمبەر هەرێمەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بێ خه می نواندووە و هەزاران گوند لەو هەرێمانە رووبەرووی کەم ئاوی بونەتەوە.

کۆماری ئیسڵامی لە ساڵانی رابردوو بۆ گۆرینی ئۆکوسیستم و دیموگرافی هەرێمەکە دەستی داوەتە پیلانی دروست کردنی بەنداو و گۆازتنەوەی ئاو بۆ پارێزگانی دیکە.

جێگە ئاماژەیە تا ئیستا لە لایەن بنکەی پەیوەندیدارەکانی حکومەت هەوڵێک بۆ چارەسەری ئەم کێشانە نەدراوە ئەم کێشەیەش بووتە هۆی چۆڵ بوون و کۆچ کردنی خەڵک لە گوندەکان بۆ شار و کومەڵێک کێشەی دیکە ی بە دواوە بووە.

دروست کردنی بەنداوی ناستاندارد،رادەبەدەر لە هەرێمەکانی رۆژهەڵات و هەڵکەندنی چاڵاو لە لایەن کەسانی هەڵپەرەست لە گەڵ مۆڵەتی ئیدارەکانی ئیرانەوە  وەکو سیاسەتی و پیلانێکی دارێشراو بۆ ئاسمیلاسیون کردنی رۆژەهەڵات دەستی پێ کردووە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان