دەستبەسەری هاوڵاتییەک و ئازاد کردنی بە شێوەی کاتی

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە 21ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی”عیرفان مورتەزایی” کوڕی عیزەتوڵڵا تەمەن32 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەت لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانن کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە و هەندێ شتومەکی تایبەتیشیان لە گەڵ خۆیان بردووە. بە پێی کوتەی یەکێک لە خزمە نزیکەکانی ناوبراو پاش چەندد ڕۆژ دەستبەسەری ڕۆژی دووشەممە بە دانانی بارمتەی 150 ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

شیاوی باسە عیرفان مورتەزایی ماوەیەک پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان(پاک) و پاشان ماوەیەکیش پێشمەرگەی کۆمەڵە بووە و ڕێکەوتی 17/12/2719 گەراوەتە بۆ ئێران و دەستی لە پێشمەرگایەتی هەڵگرتووە و دەسپێک 4 ڕۆژ لێپرسینەوەیان لێکردووە و پاشان دەستبەسەری دەکەنەوە و بۆ ماوەی چوار مانگ لێکۆڵینەوەی لەسەر جێبەجێ دەکەن و ئەمجاریش کە دەبێتە جاری سێیەم بە بارمتە ئازاد کراوە و بەو پێیە ناوەندە ئەمنی و قەزاییەکان دەیان هەوێ حوکمێکی بەسەردا بەسەردا بسەپێنن و وێڕای ئەوەی ناوبراو خۆی ڕادەست کردۆتەوە و وازی لە سیاسەت هێناوە بەڵام دەسەڵاتی داپڵۆسێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەیانهەوێ بەو شێوازه هەر کەس بکەن بە سیخوڕ و تەسلیم بووی خۆیان و بەو شێوازە تەواوی کۆمەڵگا چاوترسێن بکەن.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 233 هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان