گیان لەدەستدانی کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان

KMMK:

سێشەممە 27ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، کاسبکارێک بە ناوی سەعدی ڕۆستەمزادە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران گیانی لەدەست دا.

هێزە سەربازییەکانی ئێران بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت و تەقەکردنی ڕاستەوخۆ ئەو کاسبکارەیان کردۆتە ئامانج و کوشتوویانە.
خەڵکی ناوچەکە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەو تاوانە ڕێپێوانیان کرد و بەرەو پاسگا و هێزە سەربازییەکان ڕۆیشتن، هێزە ئەمنیەکانیش لە بەرامبەردا بە هێڕش و پەڵەمار وولامی هاوڵاتیان و خۆپیشاندەران داوەتەوە.

لە ئەنجامی ئەو هێڕش و پەڵەماری سەر خەڵکی دا تا کاتی بلاوکردنی ئەم هەوالە چەندین هاوڵاتی برینداربوون.
حکومەتی ئێران بۆ بەهێزکردنی هێزە چەکدارەکانی و سەرکوتکردنی ناڕەزاییەکان لە شاری مەریوانەوە هێزی سەربازی ڕەوانەی هەۆرامان کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 65 کۆڵبەر و کاسبکار لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئێران کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان