ورمێ: زیندانییەک بەنیشانەی ناڕەزایی دەربڕین مانی لە خواردن گرت

KMMK:

سێشەممە27ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، زیندانییەک بە ناوی حوجەت کاتم نەژاد، تەمەن 33 ساڵ لە زیندانی حکوومەت لە شاری ورمێ بە دروونەوەی لێوەکانی دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
ئەم زیندانییە بە نیشانەی ناڕەزایی بەرانبەر بە ئازادبوونی بە پێی ئەوەی حوکمە یەک ساڵەکەی تەواوبووە، لێوەکانی دروویەوە و مانی لە خواردن گرتووە.
نابراو بە بۆنەی بەشداری لە تێهەڵچوونێکی گرووپی بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە، بەڵام پاش تێپەڕینی نێزیک بە سێ حەوتوو لە کۆتایی خولی مەحکوومییەتەکەی هێشتا ئازاد نەکراوە و دادگا ڕێگری لە ئازادبوونی دەکات.
کاتم نەژاد، هۆکاری مانگرتن لە خواردنی خۆی بۆ ئازاد نەبوونی خۆی ڕاگەیاندووە.

شیاوی باسە کە دادگا بانگەشەی ئەوە دەکات کە دۆسیەکەی ون بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان