شەش هاوڵاتی پیرانشاری دەستبەسەر کـران

KMMK:

یەکشەممە 25ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، شەش هاوڵاتی بە ناوەکانی نەجمەدین سوخەنوەر، شۆڕش عەبدوڵڵا نەژاد، سەلاح ئاجی و ڕەحمان ئاجی خەڵکی گوندی ” گرگۆڵی خواروو” و سمایل حاجی عەبدوڵڵا و عەلی جۆڵا خەڵکی گوندی “شین ئاوێ” سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کـران.

دەستبەسەری ئەم شەش هاوڵاتییە پیرانشاری ـیە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی و بە توندوتیژی هێزە ئەمنییەکان هاتۆتە ئاراوە.
شیاوی باسە کە ڕەحمان ئاجی پاش ڕۆژێک لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

تا کاتی داڕشتنی هەواڵەکە ئەم پێنج هاوڵاتییە لە دەستبەسەرکراویدان و هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەوان زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم شەش هاوڵتییەوە سەرجەم 231 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کـراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان