سزادانی چالاکێکی سیاسی لە شاری ورمێ بە یەک ساڵ بەندکردن

KMMK:

شەممە 24ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، چالاکی سیاسی « عادڵ موکەڕەم» دانیشتوی شاری ورمێ لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.

شایانی باسە کە، ناوبراو لە مانگی سەرماوەزی 2718 لە لایەن حکومەتی تورکیاوە دەست بەسەر دەکرێت و پاشان رادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێتەوە و تا ئيسەتە لە بەندیخانە لەچاوەڕوانیدا ماوەتەوە.

شیاوی باسە کە، بەڕێز موکەڕەم بە هۆی چاوەڕوانی و بەڕێوە نەڕۆیشتنی دۆسیەکەی لە مانگی رەزبەری ئەمساڵدا دەستی دایە مانگرتن و ئەمڕۆ پاش راگەیاندنی سزاکەی کۆتایی بەمانگرتنەکەی هێنا و گەڕێندرایەوە بەشی گشتی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان