ورمێ: مانگرتن لە خواردنی وشکی سێ بەندکراوی سیاسی

KMMK:

سێشەممە20ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، سێ بەندکراوی سیاسی بەناوەکانی کەیوان ڕەشۆزاده، کامەران قاسمی و ئومێد سەعیدی دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردنی وشک.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم زیندانیانه بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر نادیاربوونی ڕەوشت و چارەنووسیان، گوشاری نووسینگەی تایبەتی ئیدارە ئیتلاعات و نەپاراستنی یاسای جوێ کردنەوەی سزاکا لە بەندی گەنجانی زیندانیحکوومەت لەو شاره دەستیان داوەتە ڕێکارێکی لەو چەشنە.

بە گوێرەی هەواڵەکان، نێزیک بە 13 مانگە ئەم 3 زیندانییە لە گرتووخانەدا ماونەتەوە و لەم زەمەنە درێژەدا چەندد جارێک بەرانبەر بە ڕەوشتی خۆیان و هەڵسووکەوت و گوشاری نووسینگەی تایبەتی ئیدارەی ئیتلاعات دەنگیان هەڵبڕیووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان