ڕۆژهەلاتی کوردستان: خۆ کوشتنی دو کچی لاو

KMMK:

دوشەممه، 19ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی “نیگار عەزیزی” کچی حوسێن خەڵکی شاری جوانرۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و شێوە و چۆنێتی خۆکوشتنی تا ئێستا ڕوون نییە.

هەر وەها لەم ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوودا کچێکی خوار تەمەنی تر کە خەڵکی شاری سنەیە، ، لەسەر پردی سێڕیانی “شاڵمانـ”ـی ئەو شارە خۆی فڕێ داوەتە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هۆکاری خۆکوشتنی ئەم دوو کچە تا ئێستا نەزانراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 33 پیاو و30 ژن لە ڕێی خۆکوژی و خۆسووتاندنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان