شــنۆ; هاوڵاتییەک بە زیندان مەحکووم کـرا

KMMK:

زیندانی سیاسی کورد” حسێن عەبدوڵڵازادە” تەمەن 32 ساڵ، کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی شــنۆ لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە ورمێ بە زیندان مەحکووم کـرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم زیندانییە سیاسیە لە ڕێکەوت 1ی پووشپەڕی 2720ی کوردی، بە تۆمەتی”هاریکاری حیزبێکی کوردستانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی حکوومەت لە ورمێ کە لە کاتی قۆناغەکانی دادگایی کردندا لە هەبوونی پارێزەر بێبەری بووه بە ساڵێک و چوار مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کـراوە.

شیاوی باسە کە، ناوبراو لە 8ی گوڵانی ئەمساڵ بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزه ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و لە دەی گوڵان بۆ زیندانی حکوومەت لە ورمێ ڕاگوازرا.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان 210 هاوڵاتی لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان