چالدران: کوژرانی کولبەرێک

KMMK:
پێنجشەمە 15 خەزەڵوەری 2722 کوردی، کۆلبەرێک بە ناوی “حەسەن دەلایی میلان” تەمەن 38سالان خەلکی گوندی قاشقابلاغ-ی سەر بە شاری چالدران بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنوری نێوان ئەم شارە و باکووری کوردستان گیانی ڵە دەست داوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە: لە کاتێکدا کۆمەڵێک کۆڵبەر سەرقاڵی گواستنەوەی کەلووپەل بوون، هێزە سنوورییەکانی ئێران هێرشیان کردە سەریان و تەقەیان لێکردون و لەم پەلامارەدا ناوبراو فیشەکی بەردەکەوێ و گیانی خۆی لە دەست داوە.

بەپێی ووتەی شایەتحالان، تەرمی ئەم کۆلبەرە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری چالدرا کراوە و دیار نییە کەی ڕادەستی بنەماڵەکەی دکرێت.

ناوبراو خێزاندارە و باوکی سێ مناڵە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 62 کۆڵبەر وکاسبکار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراون و 157 کۆڵبەر وکاسبکاریش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان

.