پیرانشار: هاوڵاتییەک دەستبەسەر کـرا

KMMK:

دووشەممە 12ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونی”محەممەد مەحموودی” لە گوندی “زێوە”ی سەر به پیرانشار دەستبەسەر کـرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆمار ئیسلامی ئەم هاوڵاتییەیان لە نێو گوندەکەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنکی نادیار گواستوویانەتەوە.

تا کاتی ئاماده کردنی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و ئەوتۆمەتانەی نراونەتە پاڵی زانیارییەکی ورد بە دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 209 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان