سەوڵاوا: هاوڵاتییەک دەستبەسەر کرا

KMMK:

دووشەمە 12ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ” فەرمان حەیدەر نەژاد” 42 ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “دێوزناو” لە شاری سەوڵاوا ل پارێزگای ســنە دەستبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بە بێ نواندی حوکمی قەزایی و پاش بانگێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی پێیەوە لکێنراون زانیاری ورد به دەستەوە نییە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 208 هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردســتان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران ـەوە دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــتان