بانە: برینداربوونی کۆڵبەرێک لە دەورووبەری سنووری هەنگەژاڵ

KMMK:

دووشەممه 12ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی ” ئەیووب حسێنی” خەڵکی شاری بانە لە سنووری هەنگەژاڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرانی برینداربوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە، لە کاتێکدا گرووپێک کۆڵبەر سەرقاڵی گواستنەوەی کۆڵ بوون، ئەو هێزە چەکدارانە هێرشیان کردە سەریان و لەم هێرشەدا ناوبراو بە گرانی بریندار دەبێ و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری بانە کراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە به هەژماری ئەم حاڵەتەوە 156 کۆڵبەر و کاسبکار لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتورکیا لە سنووری دەستکردی ناوبەری ڕۆژهەڵات و باشوور و باکووری کوردستان بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: