پاوە: کەمئەندامبوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین

KMMK:

یەکشەممە 11ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی” لوقمان ڕەحیمی” خەڵکی ناوچەی “بانەوەرە” بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری شوشمێ ـی نەوسوود بە گرانی بریندار و لە بەشی پێیەوە خەساری پێگەیووە و کەمئەندام بووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە خۆجێییەکان ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی حکوومەت لە شاری پاوە ڕاگوازراوە. شیاوی باسه لوقمان ڕەحیمی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شوشمێ بە هۆی تەقینەوەی مینە بە جێماوەکانی شەڕی هەشت ساڵەی ناوبەری ئێران و عێراق تووشی ئەم کارەساتە هاتووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 60 هاوڵاتی لە سنوورەکانی ناوبەری ڕۆژهەڵات و باشوور و باکووری کوردستانبە هۆی تەقینەوە مین گیانی خۆیان لە دەست داوە و زۆرتر لە 90 هاوڵاتی ــش بە اۆی تەقینەوەی من کەمئەندامبوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان