ســنە; ناچار کردنی دوو چالاکی مەدەنی بە دانپێدانانی زۆرەملێ

KMMK:

یەکشەممە 12ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، فەریدە وەیسی چالاکی مەدەنی و کولتووری لە ڤیدیۆیەکدا کە بڵاوی کردۆتەوە دەڵێ: ئیدارەی ئیتلاعاتی ســنە لە ڕێی ئەشکەنجەوە خۆی و هاوژینەکەی سیرووس عەباسی ناچار بە دانپێدانان کردووە.

ناوبراو ئاشکرای دەکات: بە بێ هەبوونی هیچ چەشنە تاوانێک و وێڕای هەبوونی نەخۆشی، دەیان ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی بووە و لێپرسەرانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ژێر گوشاردا ئازادی ئەویان تا ڕۆژی دادگا بە مەرجی ملدان بە دانپێدانانی زۆرەملێ واتە پێوەندی لە گەڵ حیزبە ئوپۆزیسیۆنە کوردییەکان ڕاگرتووە.

سناریۆی ئەشکەنجە بۆ ناچارکردنی چالاکانی سیاسی، کولتووری لە ئێران یەکێک لە شێوازە بە سیستەم کراوەکانی ئەم دەسەڵاتەیە کە لە ماوەی ساڵانێکی درێژە کەڵکی لێ وەرگرتووە و هەر بەم بۆنەوەیە کە هەزاران چالاک زیندانەکان ڕاگیراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــتان