بە پێی هەواڵی گەیشتووە بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان شەوی شەممە ۲۶ پوشپەر لێرەوار و دارستانەکانی هێروێ سەر بە شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاگردا دەسوتێن و تا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێکی پەیوەندیداری حوکمی هەوڵی کوشانەوەی ئاگرەکەیان نەداوە.
ئەمە لە حاڵێکدا روو دەدا کە ئەنجومەنەکانی ژینگە پارێزی و خەڵک بۆ کۆشاندنی ئاگرەکە هەوڵی زۆریان داوە بەڵام بە هۆی بڵێسەی زۆری ئاگرە کە کونتروڵ ناوێت.
جێگە ئاماژەیە خەڵک هیچ کەرستە و ئامرازێکی ئاگر کۆژێنەویان لە بەردەست دا نیە.
لەم راپۆرتەدا هاتووە کە خەڵک و ئەنجومەنەکانی ژینگە داویان لە خەڵک و چالاکانی ژینگە کردووە بە هانایان بۆ کوشاندنی ئاگرکە بچن.
شایانی باسە کە بە باوری چاڵاکەوانان ژینگە و خەڵکی ئەو دەڤەرە هێزە ئەمنییەتیەکان و نیزامیەکانی کۆماری ئیسڵامی خویان دەستیان داوەتە ئاگر تێبەر دانی ژینگە لە رۆژەهڵاتی کوردستان.
کۆمە ڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان