KMMK:
شەممە 3ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، ئەندیشە سەدری خوێندکاری بواری هونەر و چالاکی مەدەنی پاش نێزیک بە سێ حەوتوو دەستبەسەری لە بەندی 209ی زیندانی «اوین» بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ناسراو بە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە ســنە ڕاگوازراوە.
ئەم چالاکە کۆمەڵایەتییە لە پێوەندییەکی کورت لە ڕێی تلەفوونەوە لە گەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە کە بۆ درێژەی لێپرسینەوەی دیکە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری سنە بۆ زیندانی حکوومەت لەم شارە ڕاگوازراوە.
ئەندیشه سەدری لە ڕێکەوتی15ی ڕەزبەری ئەمساڵ هاوڕێی لە گە «ندا پیرخزریان و باوکی ناوبراو لوقمان پیرخزریان کە هەر سێ کەسیان خەڵکی سنەن و سێ هاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی «ئارەش جەوهەری، شەونم ئاشووری و ئەئێلوار قولی وەند» لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە تاران دەستبەسەر کرابوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان