ئەرسەلان هەدایەتی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

KMMK:

یەکشەممە 4ی خەزەڵوەری2720ی کوردی، ئەرسەلان هەدایەتی، هاوڵاتی خەڵکی قوروە بە شێوەی کاتی لە زیندانی دیزەڵ ئاوای حکوومەتی ئێران لە کرماشان ئازاد کـرا.

شیاوی باسە کە ئەم چالاکە مەدەنییە 30ی خەرمانانی2720ی کوردی، بۆ تێپەڕاندنی زیندانی ڕەوانەی زیندانی دیزەڵ ئاوا کرابوو.

ئەرسەلان هەدایەتی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی سەرەڕای ئەوەی هەواڵی ئازادی مەرجدارەکەی خۆی ڕاگەیاندبوو کە ساڵی 2718ی کوردی، بۆ ماوەی 66 ڕۆژ دەستبەسەر و ئەمجارەیش 34 ڕۆژ و سەرجەم 100 ڕۆژ لە زیندان بووە. ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بیست ڕۆژی پاشماوەی زیندانییەکەی مەرجدار بە دە ڕۆژی کرێکاری لە زیندان، کە دەبێ لە کاتژمێر شەشی سەرلەبەیانی تا 18ی ئێوارە کاری زۆرە ملێ بکات.
ئەمە لە کاتێکدایه کە دادنامەی ناوبراو ئاماژە بە غەرامەیەکی لەو شێوازە نەکراوە.

ئەرسەلان هەدایەتی ڕێکەوتی 15ی پووشپەڕ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر وپاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ڕەشەمەی ساڵی 2718ی کوردی، لە لایەن لقی 2ی دادگای ئینقلابی ئێران لە کرماشان، لە لایەن دادوەر” شارۆخ مورادی” لە بریتی تاوانەکانی” پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و پێکهێنانی گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی گشتی” محاکمە و بە 9 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

لقی 18ی دادگای پێداچوونەوە حوکم 9 زیندانی ئەم چاڵاکە مەدەنییەی بۆ 4 مانگ داشکاند و ناوبراو بۆ تێپەڕاندنی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی دیزەڵ ئاوای حکوومەت کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان