بانە: برینداربوونی کۆڵبەرێک لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ

KMMK:

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 4ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی” باست محەممەدی” خەڵکی گوندی ” نەنوور”ی سەر بە شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکای هەنگی سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرانی بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ لە کاتێکدا گرووپێک کۆڵبەر لەو ناوچەیە سەرقاڵی کۆڵ کێشان بوون دەکەونە بۆسەی ئەم هێزانەوە و هێرشیان دەکرێتە سەر و لە ئەنجامدا ئەم کۆڵبەرە فیشەک بەر ڕانی دەکەوێ و بە قورسی بریندار دەبێ و بۆ چارەسەری دەگوازرێتەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە 152 کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی ناوبەری ڕۆژهەڵات و باشوور و باکووری کوردستان بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەندێ جاریش دەوڵەتی تورکیا بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان