کرێکارێکی خەڵکی سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:
سێشەممە 29ی ڕەزبەری 2720ی، کرێکارێک بە ناوی حەمید جاسمی خەڵکی شاری سنە، بەهۆی کێشەی ماڵی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو کرێکارە 30 ساڵ تەمەنیەتی و پەیکی ماتۆڕ بووە، ناوبراو بەهۆی دەسکورتی، فەقیر و نەبوونی دەرفەتی کار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
حەمید جاسمی دانیشتووی شەقامی 25ی شاری سنە  و خێزاندارە.
جێی ئاماژەیە کە لە یەک ساڵی ڕابردو بێکاری و فەقیری بۆتە هۆیی خۆکووژی رێژەیەکی زۆری هاووڵاتیانی رۆژھەڵاتی کوردستان و سیاسەتەکانی حکومەتی ئێران خەڵکی رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر فەقیر کردووە.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە تا ئێستا و بە هەژمار کردنی ئەو خۆکووژیە 59 هاوڵاتی خۆیان کوشتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان