KMMK:
پێنجشەممە 24 ڕەزبەری 2720 کوردی، کاسبکارێک بە ناوی “ئیسماعیل نەورۆزی” تەمەن 36 ساڵ خەلکی شارەدێی “کانیدینار”ی سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی هێزەکانی ئەمنیەتی حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشان بریندار بوو.
بە پێی هەوالی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنیتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی هەڵگرتنی ئەشیای قاچاغ بە ماشێنێکی پژۆ، درایە بەر دەستڕێژی فیشەک و بە سەختی بریندار بوو.
ئیسماعیل نەورۆزی چەند فیشەکی هیزە چەکدارەکانی حکوومەت بەر کەوتووە و جەستەی لە سێ شوێنەوە بریندار بووە. هەنووکە لە نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان سێ جار نەشتەرگەری کراوە و لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.
هەر وەها، هێزە ئەمنیەکانی حکوومەت تاوەکوو ئێستا ئیزنیان بە هیچ یەک لە ئەندامانی بنەماڵەی ناوبراویان نەداوە کە سەردانی ئیسماعیل بکەن و چاویان پێی بکەوێت.
بە پێی زانیاریە کۆکراوەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵی زایینیەوە تا ئێستا 59 کۆڵبەر و کاسبکار لەلایەن هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و هەروەها 151ی دیکەش بریندار کراون.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان